zagros news agency

له‌سه‌ر رووداوێكی كوشتن له‌ پیرمام، پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:
ڕاگەياندراوێک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێرەوە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠/٤/٢٠٢٦) دوای ئەوەی لە حاڵەتێکی کوشتن لە شارۆچکەی پیرمام ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی (پیرمام)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کرد و دەرکەوت کە بریندارێک و تەرمێک لە شوێنی ڕووداوەکە بوونی هەیە.
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تاوانێکی دیکەی پێشتر ئەنجامدراویان دەرخست.
بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی پیرمام، پەڕاوی لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە کراوەتەوە و یاسا سەروەر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

سزای لە سێدارەدان بۆ نۆ بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەرچوو

سەڵاح

عامر خان پەردە لەسەر قۆناغێکی سەختی ژیانی لادەدات

ART