رۆژی دووشەممە، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شێوەکاری و کاری دەستی، سەردانی محەممەد بەکر ئۆسکار، خاوەنی یەکێک لە ستۆدیۆ بەناوبانگەکانییان كرد، کە یەکێکە لە کەسایەتییە هونەردۆست و وێنەگرە فۆتۆگرافەرە دیارەکانی شاری هەولێر.
لە بەسەرکردنەوەکەدا، باسوخواسی هونەر و بایەخی فۆتۆگرافەر وەک بەشێکی گرنگ لە زیندووهێشتنەوەی مێژوو خرایە روو.
ستۆدیۆی ئۆسکار، یەکێکە لە دێرینترین ستۆدیۆکانی فۆتۆگرافی لە هەولێری پایتەخت و لە ١٩٧٥ دامەزراوە و ئەرشیڤێكی دەوڵەمەندی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و کەسایەتییە دیارەکانی هەولێرە.
بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، هیوای تەندروستی و خەرمان بەرەکەتیی و خزمەتی زیاتریان بۆ محەمەد بەکر ئۆسکار خواست.

