لە کاتە سەختەکاندا، زۆر کەس بە مەبەستی دڵنەوایی دەستەواژەی “تۆ زۆر بەهێزیت” بەکاردێنن، بەڵام شارەزایان ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم دەستەواژەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسی خەمبار هەست بکات خەمەکەی نابینرێت.
ڕێبێکا لۆڤ، پزیشکی دەروونی لە کالیفۆرنیا، ساڵی 2019 کوڕەکەی لەدەستدا و ئاماژەی بەوە کرد، وەسفکردنی بە “بەهێز” هیچ یارمەتییەکی نەداوە، بەڵکو تەنیا مانەوەی خێزانەکەی لەگەڵی سوودی هەبووە.
ئیمی مۆرین، پسپۆڕێکی دیکەی دەروونییە و ئاماژەی بەوە کرد، بەهێزی بەواتای شاردنەوەی هەستەکان نایەت، بەڵکو دەبێت ڕێگە بە کەسەکە بدرێت گریان و خەمەکەی دەربڕێت.
پسپۆڕان ئاماژەیان بەوە کرد، باشترە بگوترێت “نازانم چی بڵێم بەڵام لێرەم بۆت” یان تەنیا بێدەنگ بن و وەک پاڵپشتێکی بەردەوام لە تەنیشتی بمێننەوە.
ئەم هەڵسوکەوتە وایان لێ دەکات هەست بە ئارامییەکی ڕاستەقینە بکەن و باری دەروونییان بەرەو باشتربوون بچێت.

