zagros news agency

ئەمریکا بە ڕێککەوتن له‌گه‌ڵ ئێران گەشبینە

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جه‌ختی كرده‌وه‌ کە وتووێژەکانی ئاشتی لەگەڵ ئێران لە پاکستان بەڕێوەدەچن، و بەرپرسێکی باڵای ئێرانیش ڕایگەیاند کە تاران بیر لە بەشداریکردن دەکاتەوە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییی ئاگربەستەکە بەربەست و نادڵنیایی بەرچاو ماونەتەوە.

ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە لە جەنگەکەدا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی بێت، و سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئێران ئەگەری گەڕی دووەمی دانوستانەکانی لەم هەفتەیەدا ڕەتکردبووەوە، سەرچاوەیەکی پاکستانی کە بەشدارە لە گفتوگۆکاندا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لە ڕۆژی چوارشەممەدا جۆش و خرۆشێک هەیە.

ئەو سەرچاوەیە ئه‌مڕۆ سێشەممە نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتی: “کارەکان بەرەو پێش دەچن و وتووێژەکان بۆ سبەینێ لەسەر هێڵن،” و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی مەیدانی یان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشداری بکات ئەگەر ڕێککەوتنێک واژۆ بکرێت.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوە ئەمریکییەکانەوە بڵاوی کردەوە، ئه‌مڕۆ سێشەممە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ دانوستانەکان گەشت بۆ پاکستان دەکات، هەروەها ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێران بە نێوەندگیرە ناوچەییەکانی ڕاگەیاندووە کە ڕۆژی سێشەممە شاندێک ڕەوانەی پاکستان دەکات.

 

رۆیته‌رز

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ باوك و دایكی قوتابیانی پۆلی یه‌ك و دوو سێی بنه‌ڕه‌تی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان : هه‌میشه‌ پشتیوانی مافی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین

یاسین

دامەزراوەیەكی ئابووری: تێچووی یەک کاتژمێر کاری حکوومی لە عێراقدا دەگاتە 37 ملیار دینار

یاسین