نیک گلاسەر، خانمە ئەکتەری کۆمیدی، وردەکاری وەڵامێکی سەیر و سەرنجڕاکێشی لیۆناردۆ دی کاپریۆی ئاشکرا کرد.
گلاسەر لە کاتی رێوڕەسمی گۆڵدن گڵۆبسی 2026، نوکتەیەکی لەبارەی لیۆناردۆ کرد، ئاماژەی بەوە کرد، لیۆناردۆ تەنیا حەزی لە پاستایە و لە چاوپێکەوتنێکی ساڵی 1991دا باسی کردووە.
نیک گلاسەر لە بەرنامەی جیمی فالۆن ئاماژەی بەوە کرد، لیۆناردۆ سێ سندوقی گەورەی پاستای وەک دیاری بۆی ناردووە.
گلاسەر بە پێکەنینەوە ئاماژەی بەوە کرد، ئەو تەنیا وای دەزانی لیۆناردۆ کچە گەنجەکانی خۆش دەوێت، بەڵام ئەم دیارییە وەڵامێکی بەردەوام و زیرەکانە بوو. ئەم وەڵامە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە جێگەی باسێکی زۆر.
گلاسەر ئاماژەی بەوە کرد، لیۆناردۆ لە هەموو ئەکتەرەکانی دیکە زیاتر نوکتەی قبووڵە. ئەم ساتە وەک یەکێک لە دیمەنە هەرە کۆمیدییەکانی پشت پەردەی رێوڕەسمە گەورەکانی هۆلیوود دەمێنێتەوە.

