zagros news agency

‎کەشناسی هەرێم پێشبینی باران و هەورە تریشقە بۆ چەند ناوچەیەک دەکات

​بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-٤-٢٠٢٦ ئاسمانی پارێزگای هەولێر لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە سنووری سۆران ئەگەری باران و هەورە تریشقە هەیە. لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانیش لە دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات و ئەگەری چەند تاوە بارانێکی بەهاری و هەورە تریشقە لە ناوچە جیاجیاکان هەیە.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبن: هەولێر ٢٨ پلە، سلێمانی ٢٥ پلە، دهۆک ٢٦ پلە، هەڵەبجە ٢٨ پلە، کەرکووک ٢٩ پلە، پیرمام و سۆران ٢٣ پلە، زاخۆ ٢٦ پلە و حاجی ئۆمەران ١٧ پلەی سیلیزی.

​هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ پێش نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، بەتایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژئاوا و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری باران بارین هەیە و ئەم کاریگەرییە تا ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە پارێزگای هەڵەبجەش لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری گەواڵە بارانی کورتخایەن هەیە و لە کەرکووکیش ئاسمان دەبێتە نیمچە هەور.

​هەروەها بۆ سبەی دووشەممە ٢٧-٤-٢٠٢٦ پێشبینی دەکرێت لە درەنگی شەوی یەکشەممەوە تا کاتەکانی بەرەبەیان شەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە ناوچەکانی پیرمام، شەقڵاوە، هەریر، سۆران، کۆیە، تەقتەق، ڕاپەڕین، کەرکووک و گەرمیان بگرێتەوە.

پلەکانی گەرمای سبەی بەرز دەبنەوە و بەم شێوەیە دەبن: هەولێر ٢٨ پلە، سلێمانی ٢٦ پلە، دهۆک ٢٧ پلە، زاخۆ ٢٧ پلە، هەڵەبجە ٢٨ پلە و گەرمیان ٢٩ پلەی سیلیزی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

یاسین

نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی تێپەڕینی 37 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەرمیان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: باڵیۆزی ئێران لە لوبنان لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە

یاسین