ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی 4ی 2026، ئاژانسی هه‌واڵی (به‌غداد ئه‌لیه‌وه‌م)، بڵاوی كرده‌وه كه له مزگه‌وتێكی شاری به‌سڕه، بۆ هه‌ر نویژێك، نوێژخوێنان ناچار به‌وه ده‌كه‌ن كه 3 هه‌زار دینار بدات، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی لێ كه‌وتۆته‌وه.
چه‌ند هاووڵاتییه‌كی به‌سڕه بۆ ئاژانسه‌كه روونیان كردۆته‌وه، ژماره‌یه‌ك كاسبكار له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی (ئیمام عه‌لی) له به‌سڕه كاریان ده‌كرد، به‌ڵام دواتر به‌بیانوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه و هه‌روه‌ها كاری وه‌به‌رهێنان له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه كاسبكارانیان بێكار كرد، ئێستاش كاره‌كانی وه‌به‌رهێنان له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه ته‌واو بووه و له هه‌ر كاسبكارێك مانگانه داوای ملیۆنێك دینار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدرێ كار بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستاش هه‌ر نوێژخوێنێك بیه‌وێ له‌و مزگه‌وته نوێژ بكات، ناچار به‌وه‌ی ده‌كه‌ن له گه‌راجی ته‌نیشت مزگه‌وته‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕابگرێت و 3 هه‌زار دینار گه‌راجانه بدات، ئنجا ده‌توانێ نوێژه‌كه‌ی بكات، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی لێ كه‌وتۆته‌وه.

