zagros news agency

مەرجەکانی سعوودیە ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق دەکەن

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوت، بوونی ئاستەنگی گەورەی ئاشکرا کرد کە ڕێگرن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی ئەو بۆرییەی کە بەرەو بەندەری (یەتبوع)ی سعوودی درێژ دەبێتەوە.

سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: “دیارترین تەحەدی بریتییە لە پێداگری لایەنی سعوودی لەسەر مافی بەکارهێنانی ئەو بەشەی بۆرییەکە کە دەکەوێتە ناو خاکەکەیەوە بۆ گواستنەوەی نەوتی تایبەتی خۆی”.

ڕوونیشی کردەوە کە “دووبارە کارپێکردنەوەی بۆرییەکە پێویستی بە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات هەیە، ئەمەش تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنی لە لایەنی سعوودییەوە بەدی نەکراوە، ئەمەش وادەکات گەڕانەوەی بۆ سەر کار لە داهاتوویەکی نزیکدا کارێکی دوور بێت”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە “ژێرخانی بۆرییەکە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ دەیەیە پشتگوێ خراوە، ئەمەش پێویستی بە پرۆسەیەکی فراوانی نۆژەنکردنەوە هەیە کە گۆڕینی بەشێکی زۆری بۆرییەکە دەگرێتەوە، کە پێویستی بە تەرخانکردنی دارایی زەبەلاح هەیە ئەگەر ڕێککەوتنێکی هاوبەش بۆ کارپێکردنەوەی بکرێت”.

هەروەها وتی: “عێراق لەبەر ڕۆشنایی ئەم تەحەدییانەدا بەردەوامە لە پشت بەستن بە هۆکارە جێگرەوەکانی گواستنەوە، لەوانە تانکەری وشکانی بۆ گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی ئوردن و سوریاوە، تا ئەو کاتەی چارەسەری هەمیشەیی و سەقامگیر بۆ دۆسیەی هەناردەکردن لە ڕێگەی بۆرییە هاوبەشەکەوە دەدۆزرێتەوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

کۆمیسیۆن 53 کاندید دووردەخاتەوه و 27 کاندیدیش دەگەڕێنێتەوە

یاسین

نوێترین زانیاری لە وەزیری داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی نیسان

سەڵاح