zagros news agency

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: گەرووی هورمز بە فەرمانی موجتەبا خامنەیی داخراوە

عەلی نیکزاد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دا گەرووی هورمز لەسەر بنەمای فەرمانی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری سێیەمی ئەم وڵاتە، بۆ دۆخی پێشوو ناگەڕێتەوە.
دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٩ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، تاران گەرووی هورمزی داخست. ئەم هەنگاوە بووە هۆی تێکچوونی هاتوچۆی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی و بەرزبوونەوەی نرخی وزە. ئاژانسی هەواڵی “صداوسیما” بڵاوی کردەوە نیکزاد هەڕەشەی کردووە ئێران بە نیازە لەسەر فەرمانی موجتەبا خامنەیی، هەنگاوی هاوشێوە لە شوێنەکانی دیکەش ئەنجام بدات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هەفتەی ڕابردوو لە پەیامێکدا ڕایگەیاندبوو گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە کراوەتەوە. ئەم گوتەیەی عێراقچی لەلایەن بەرپرسانی دیکە و میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانەوە بە توندی شەرمەزار کرا و کاردانەوەی توندی لێ کەوتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا باسی لە دووبەرەکی لە نێوان بەرپرسانی ئێراندا کردبوو و گوتبووی ڕوون نییە بڕیاردەری کۆتایی لە ئێراندا کێیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکانەکەی رافینیا لەوە قورسترە وەک لەوەی بارسێلۆنا چاوەڕێی بوو

یاسین

سوودانی لە بەرژەوەندیی مالیکی کشایەوە

یاسین

داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەغدا کرا

یاسین