یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا سوپاسی جۆن ستۆنزی ئەستێرەی بەرگری یانەکەی کرد بۆ ئەو خزمەتەی کردوێتی و ڕایگەیاند لەم هاوینەدا دیوارەکە ستی جێدەهێڵێت.
ستۆنز لەساڵی 2016 ڕوویکردە یانەی مان سیتی و لەگەڵ ئەو یانەیە 293 یاری ئەنجامداوە و توانیویەتی 19 نازناو بباتەوە،کە هاوکارێکی گەورەی هێڵی بەرگری بووە لە یاریە گرینگەکاندا و سیتیش بڕیاری ڕێزلێنانی ماڵئاوایی داوە بۆ ستۆنز.
بەگوێرەی زانیاریەکان بێت ستۆنزی تەمەن 31 ساڵ چەند گرێبەستێکی لە ئیتاڵیا و ئینگلتەرا و سعودیا بۆ هاتووە،بەڵام تاکو ئێستا بڕیاری کۆتایی خۆی نەداوە.
“سەرکار ڕێبوار”

