zagros news agency

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی ئەلزەیدی دەکات

 

ڕۆژی سێشەممە 28ی نیسانی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی وعەلی ئەلزەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە  عەلی ئەلزەیدی كرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی ڕاسپاردنی  عەلی ئەلزەیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران وەك دەرفەتێك هەژمار كرد بۆ گەڕاندنەوەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق بۆسەر ڕێگەی دروست.

هەواڵی پەیوەندیدار

سلێمانی… كه‌سێك به‌چه‌قۆ كوژرا و بكوژیش دەستگیر کرا

سەڵاح

ئه‌مه‌ریكا.. ورده‌كاری تیرۆرکردنی ترامپ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئاشکرا ده‌كرێت

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەڵکشانە

یاسین