zagros news agency

لە قەزای شارەزوور بەهۆی شەڕی نێوان دوو براوە، یەکێکیان گیانی لەدەستدا

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو لە قەزای شارەزوور گرژی و شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو برادا دروستبووە، لە ئەنجامدا یەکێکیان بە سەختی بریندار بووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی کاریگەری و سەختی برینەکەیەوە، برا بریندارەکە دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کراوە، بەڵام دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و سەرەڕای هەوڵە پزیشکییەکان، گیانی لەدەستدا.

تاوەکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە و وردەکاری زیاتر لەبارەی ناسنامەی براکان ڕانەگەیەندراوە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارێکى لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی

دڵشاد

کەشناسی: پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە نزمتر دەبێت

سەڵاح

پاکستان: ئەندامانی پەیمانی مەککە بۆ تاوتوێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ حوسییەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز دەکەن

سەڵاح