zagros news agency

فیفا چەند سزایەکی توندی بۆ مۆندیال زیاد کرد

لە هەواڵێکی لەناکاو و بڕیارێکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی جیهان(فیفا) چەند یاسایەکی نوێی زیاد کرد بۆ مۆندیالی 2026،ئەمەش لەپێناو خاوێنی بڕیارەکانی ناو یاری و نەهێشتنی ڕەفتاری نابەجێ  لەکاتی یاری.

سزای گرتنی دەم؛ بەپێی یاساکەی فیفا بێت هەر یاریزانێک لەکاتی دەمەقاڵێ یان پێکدادان لەگەڵ یاریزانی تیپی بەرامبەر دەستی بەدەمیەوە بگرێت یان لەڕێی درێسەکەیەوە دەمی داپۆشتێت ناوبژیوان ئازاد دەبێت کارتی سووری بەڕوودا بەرز بکاتەوە،کە ئەمەش دوای کێشە گەورەکەی یاری نێوان بێنـفیکا و ڕیاڵ مەدرید دێت لە چامپیۆنزلیگ.

چوونەدەرەوە لەیاریگا؛ ئەم سزایەش بۆ ئەو یاریزان و تیپانەیە لەکاتی یاریدا لەبڕیارێکی ناوبژیوان ناڕازی دەبن و یاریگا جێدەهێڵن،کە لەو کاتەدا ناوبژیوان بە دەرکراوە هەژماری دەکات
ئەمەش دوای ئاژاوەکەی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دێت لەنێوان مەغریب و سەنیگال.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سیمیۆنی سەبارەت بەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لێدوان دەدات

یاسین

سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید گاڵتە بە بارسێلۆنا دەکات

یاسین

چەندیانەیەکی گەورە چاویان لەسەر کۆناتیە و لیڤەرپوڵیش ڕازیە بەفرۆشتنی

یاسین