zagros news agency

دوایین ئەندامی گرووپی “The Ronettes” ماڵئاوایی لە ژیان کرد

 

هەواڵی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی ئەمریکی نێدرا تالی ڕۆس بڵاوکرایەوە کە کۆتا ئەندامی زیندووی گرووپی پۆپی ناسراوی “The Ronettes“ بوو.

 

نێدرا لە تەمەنی 80 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆیدا و لەناو خێزانەکەیدا بە ئارامی کۆچی دوایی کرد.

 

ئەم هونەرمەندە لە 1946 لە مانهاتن لەدایک بووە، یەکێک بوو لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئەو گرووپەی لە ساڵانی شەستەکاندا شۆڕشیان لە مۆسیقای پۆپدا کرد.

 

گۆرانییە بەناوبانگەکانی وەک “Be My Baby” تا ئێستاش لە یادەوەری هەوادارانی موزیکی کلاسیکدا ماونەتەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

ڕۆبێرت باتینسۆن؛ لە “تۆایلایت”ـەوە بۆ “باتمان”

ART

فەزڵ شاکر بۆ گەڕانەوە چەند بەرهەمێکی ئامادەیە

ART