بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-4-2026، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت. لە ناوچە شاخاوییەکاندا هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە لە زنجیرە شاخە سنوورییەکان، بەڵام بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشوهەوا بە گشتی سەقامگیر دەبێتەوە. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با (10-20) کم/ک و مەودای بینین (7-9) کم دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی 1-5-2026، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. لە درەنگانی شەودا ئەگەری نمە باران لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوا هەیە. پلەکانی گەرماش (1-2) پلە بەرز دەبنەوە. ئاراستەی با باکووری ڕۆژهەڵات و خێراییەکەی (5-15) کم/ک دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 25، سبەی 26
سلێمانی: ئەمڕۆ 23، سبەی 25
دهۆک: ئەمڕۆ 24، سبەی 26
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 25، سبەی 26
زاخۆ: ئەمڕۆ 25، سبەی 26
گەرمیان: ئەمڕۆ 27، سبەی 28
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 25، سبەی 26
سۆران: ئەمڕۆ 19، سبەی 20
پیرمام: ئەمڕۆ 20، سبەی 23
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 12، سبەی 14
هەواڵی پێشوو

