zagros news agency

شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە کۆبوونەوەدان

 

شاندە تەکنیکییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسی مووچەی مانگی نیسان (چوار)ـی فەرمانبەران، ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی تاوتوێ دەکات.

ئێوارەی دوێنێ شەممە، 27-04-2024، شاندێکی تەکنیکی بە سەرۆکایەتیی ئاوات جەناب نووری، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28-04-2024، شاندە تەکنیکییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی تاوتوێ کردنی  پرسی مووچەی مانگی نیسان (چوار)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە حکوومەتی عێراق، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەستپێکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد

سەڵاح

ئومێد خۆشناو: كەسێك بە تۆمەتی سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستگیر كراوە

یاسین

لە ٧٧ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیییدا، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل ١٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

یاسین