zagros news agency

نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد

بەهۆی دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییە نوێیەکان و ئاماژە ئەرێنییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی گەرووی هورمز، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەی کرد و بەشێک لەو بەرزبوونەوەیەی لەدەستدا کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا تۆماری کردبوو.

​لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ شەممەدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 108.02 دۆلار، کە بەراورد بە نرخی دوێنێ هەینی کە 111.03 دۆلار بوو، بە بڕی 3.01 دۆلار دابەزیوە. هاوکات نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکی بە هەمان ئاراستەدا ڕۆیشت و گەیشتە 101.09 دۆلار، ئەمەش بەراورد بە نرخی دوێنێ کە 105.04 دۆلار بوو، نیشانەی کەمبوونەوەی فشاری سەر بازاڕەکانە بە بڕی 3.95 دۆلار.

​هۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ پێشنیازە نوێیەکەی ئێران بۆ ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان. میدیاکانی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە ئەو وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممە نوێترین پێشنیازی خۆی بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا گەیاندووەتە نێوەندگیرە پاکستانییەکان، ئەم هەنگاوە بووەتە هۆی ئەوەی نیگەرانییەکانی بازاڕ کەمتر ببێتەوە و چاوەڕوانییەکان بۆ چارەسەرێکی سیاسی لەپێناو هێورکردنەوەی دۆخەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمانبەران و مووچەخۆران و جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح

ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی داراییەوە

دڵشاد

رێباز حه‌ملان: هەرێمی کوردستان داوای هەموو مووچەکانی لە بەغدا دەکات

یاسین