سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی4 ی2024، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولادا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاووتوێكراوه و دواتریش راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوده‌كرێته‌وه.