zagros news agency

عێراقچی و هاوتا ئەڵمانیەکەی هەوڵەکانی ڕاگرتنی جەنگیان تاوتوێ کرد


‎ئەمڕۆ یەکشەممە، 3-5-2026, وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، هاوتا ئەڵمانییەکەی لە دوایین هەوڵەکانی تاران بۆ ڕاگرتنی جەنگ ئاگادار کردووەتەوە.

‎وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراقچی لە پەیوەندییەکی دیکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان، باسی لە هەوڵەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ و کارکردن بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردووە.

‎لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی عومان بڵاویکردەوە، هەردوو وەزیری دەرەوەی عومان و ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا باسیان لە پەرەسەندنی ئەو هەوڵانە کردووە کە ئامانجیان دروستکردنی تەباییە لە نێوان تاران و واشنتن سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی و پرسە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

له سەرەتای ساڵی داهاتووەوه به مەرجی نوێ رێگه به هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەدرێت

یاسین

نرخى گۆشتى سوور دابه‌زێندرا

سەڵاح

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ داره‌توو جێبه‌جێ ده‌كات

سەڵاح