یوهان وادەفوول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ئایار، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، عەباس عێراقچی، داوای کرد ئێران گەرووی هورمز بکاتەوە و لە بەرنامەی چەکە ناوکییەکانی دەست هەڵگرێت. ناوبراو ئەم بابەتەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا بڵاو کردەوە.
وادەفوول لە پەیامەکەیدا نووسی: «من جەختم لەوە کردەوە ئەڵمانیا پشتگیری لە چارەسەرێکی گفتوگۆئامێز دەکات.» هەروەها گوتی: «وەک هاوپەیمانێکی نزیکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئامانجێکی هاوبەشمان هەیە؛ دەبێت ئێران بە تەواوی و بە شێوەیەکی سەلمێنراو دەست لە چەکی ناوکی هەڵگرێت و دەستبەجێ گەرووی هورمز بکاتەوە؛ هەروەک چۆن مارکۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکایی داوای کردووە.»

