zagros news agency

مامۆستایەک دوای ئەوەی هەنگ پێوەی دەدات، باری تەندروستی تێکدەچێت و گیانی لەدەستدا

لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، مامۆستایەک دوای ئەوەی هەنگ پێوەی دەدات، باری تەندروستی تێکدەچێت و گیانی لەدەستدا.

شەوی رابردوو، مامۆستا (نەجم سابیر) تەمەن 44 ساڵ، کە دانیشتووی قەزای کەلارە، بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی و کاریگەریی پێوەدانەکەوە، گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو مامۆستایە دوای ئەوەی هەنگەکە پێوەی دەدات، کاردانەوەی توندی جەستەیی (حەساسییەت) بۆ ژەهری هەنگەکە هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی خێرای باری تەندروستی و دواجار گیانی لەدەستداوە.

کۆچکردوو (نەجم سابیر) لە ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکەدا وەک مامۆستایەکی دڵسۆز ناسراو بووە و کۆچی دواییەکەی خەمباریی زۆری لەناو هاوڕێ و هاوکارانیدا دروستکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى هونه‌رمه‌ند قەرەنى جه‌ميل ده‌كات

سەڵاح

بەوێنە… هێڵکاریکردنی ڕێگەی نێوان کۆمەڵگەی شاخۆلان – دهۆک

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

دڵشاد