zagros news agency

کارێراس کۆتایی بە دەنگۆکان هێنا

 

 

ئەلڤارۆ کارێراس یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لە رێگەی ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وەڵامی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی دایەوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە میدیاکان بڵاوکرابوونەوە و باسیان لەوە دەکرد کە ئەو یاریزانە لە دەرەوەی پلانەکانی یانەکەیە و کێشەی لەگەڵ هاوڕێکانیدا هەیە.

 

ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی ئەو پڕوپاگەندانە ناڕاستن و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕاستی رووداوەکاندا ناگونجێن و دوپاتیکردەوە کە لە یەکەم رۆژی گەڕانەوەی بۆ یانەکە بە تەواوی پابەند بووە بە ڕێنماییەکان و ڕاهێنانەکان و لە ئێستاشدا لە بەرزترین ئاستی خۆیدایە و هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یاریزانانی تری یانەکە کارێراس روونی کردەوە کە هیچ کێشەیەکی تایبەتی لەگەڵ کەسدا نییە و ئەوەی پێشتر روویداوە تەنها پەیوەندی بە گۆشەگیرییەوە هەبووە و لە ئێستادا ئەو بابەتە چارەسەر کراوە هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە هەمیشە رێزی کارەکەی دەگرێت و هەوڵی زۆری داوە تاوەکو جارێکی تر بگەڕێتەوە و درێسی یانەی شاهانە بپۆشێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مپاپێ لە ریال مەدرید دادەبڕێت

یاسین

ناپۆلی توانی بەسەر یانەی کریمۆنیزی سەرکەوێت

یاسین

نەیشینزلیگ.. ئینگلتەرا سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی بەدەستهێنا

یاسین