zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو کارنامەی حکومەتی داهاتووی رادەستی پەرلەمان کرد

 

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق، کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی رادەستی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد؛ بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکە کۆببێتەوە

رۆژی پێنجشەممە، ٧ی ئایاری ٢٠٢٦، عەلی زەیدی کارنامەی حکومەتەکەی رادەستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد.هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان کارنامەکەی وەرگرتووە و رەوانەی لیژنەی “پلاندانانی ستراتیژی و کارنامەی حکومەت” دەکرێت بۆ ئەوەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە وردبینی و دیراسەی تەواوی بۆ بکرێت

بەپێی زانیارییەکان، دوای وردبینی لە کارنامەکە، بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان و پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت بەڕێوەبچێت.

سەرچاوە سیاسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە عەلی زەیدی زۆربەی پۆستە وزارییەکانی یەکلاکردووەتەوە، بەپێی رێککەوتنی لایەنەکان، دابەشکاریی وەزارەتەکان بەم شێوەیەیە:

لایەنە شیعەکان: ١١ وەزارەت.

لایەنە سوننەکان: ٦ وەزارەت.

کورد: ٤ وەزارەت (کە پێشبینی دەکرێت وەزارەتێکی سیادییان بەربکەوێت).

عەلی زەیدی، کە کەسایەتییەکی ئابووری و بازرگانە، لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦ لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە بەربژێر کرا، ئەوەش دوای کشانەوەی محەممەد شیاع سوودانی و نووری مالیکی لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی حکومەت.

پێکهێنانی ئەم حکومەتە نوێیە لە کاتێکدایە کە شەقامی عێراقی چاوەڕوانی چاکسازیی ئابووری و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات، بەتایبەت پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلۆڤاکیا هێنا

یاسین

سوپای پاسداران: بە کۆتاییهاتنی “هەڕەشەی دەستدرێژیکاران” هاتوچۆی سەلامەت لە گەرووی هورمز دەست پێدەکات

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا لە دوا خولەکەکان ئەڵمانیای لە جامەکە دوورخستەوە

یاسین