zagros news agency

وەزیری کارەبا بەڕێوەبەرێکی گشتی بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکەی دوورخستەوە

 

وەزیری کارەبا، عەلی سەعدی وەهیب، بەپێی بڕیارێکی فەرمی نزار قەحطان حەسەنی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاهێنان و توێژینەوەکانی وزە لە وەزارەتی کارەبا دوورخستەوە.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی وەزارەتەکە، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەم بەرپرسە بەهۆی کەمتەرخەمی و شکستھێنانی بووە لە جێبەجێکردنی ئەرکە پیشەیییەکانیدا.

بڕیارەکە ژمارە 408ی ساڵی 2026ی هەڵگرتووە، لەسەر بنەمای پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی چواردەیەمینیدا (لە 11ی ئەیلوولی 2026) دەرکراوە.
لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەپشتیوانی بڕگە یاساییەکانی بڕیاری ژمارە 880ی ساڵی 1988، نزار قەحطان بۆ پۆستێک گوازراوەتەوە کە پلەکەی نزمترە لەو پلەیەی پێش دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری گشتی هەیبووە.
ئەم بڕیارە بە واژۆی ڕاستەوخۆی وەزیری کارەبا لە ڕێکەوتی 16ی ئەیلوولی 2026 دەرچووە و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی سەرجەم فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی تەواو بوو

سەڵاح

جێنیفەر ئانیستن بۆ یەکەمجار دەچێتە سەر شانۆی برۆدوەی

ART

ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

سەڵاح