رێبوار حەمەلاو شوانى
ئەو سەرکردانەى کە مێژوو دروست دەکەن ، ئەو کەسایەتییە بەهێزانەنن کە لە رۆژ سەخت و هەستیارەکاندا وەک چیاییەک لە پاڵ گەل و نەتەوەکەیان ئەرک وبەرپرسیاریەتییەکانیان بەجێ دەگەێنن ، ناکەونە نێو داویی شەڕوجەمسەربەندییەکانەوە ، ئەوەى لە دیدگا و رەوانگەى سەرکردەى نیشتیمانپەوەر و وڵاتپارێزەوە گرنگە ، بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمانەکەى و ئینجا پێشخستن و گەشەپێکردنى وڵاتەکەیەتى ، بۆیە کاتێک مێژوو دەنووسرێتەوە ، بەدڵنییاییەوە ، مەسروور بارزانى ، وەک سەرکردەیەکى خولقێنەرى مێژوو و هەروەها یەکێک لەسەرکردە دیارەکانى ناوچەکە ورۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەشانازییەوە ناوى دەنووسرێتەوە ، سەرکردەیەک کە بووە ڕووناکیی و ئومێد لە ناوچەیەکى ئاڵۆز و پڕ ململانێیدا کە پڕە لە گرژى جیۆپۆلیتیکی و تاقى و مەزهەبى و نەتەوەیی
سەرکردەیەک هەنگاوە سیاسى و دیپلۆماسى ولۆژیکییەکانى لە سەر ئاستى ناوخۆ و عێراق و ناوچەکە و شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ هاوکێشە وململانییەکان و پاراستنى دۆزى رەواى گەلەکەى لە تێوەگلانى شەڕ ، ئینجا پەیرەوکردنى دیپلۆماسى و گفتوگۆى وردبینانە و هەر لەبەغداوە تا ئەنقەرە و وڵاتانى کەندا و دواتر ، ئاماژەن بە نموونەى روونى سەرکردایەتى ناوازەى بارزانى لەگەڵ پێشهاتەکاندا ، گەلى کورد خاوەن مێژووییەکى پڕ لە خەبات و قوربانیدانە ، دەیان جار بەهۆى سازش نەکردن لە سەر مافەکانى رووبەڕووى ئاستەنگى گەورە بووەتەوە ، بەڵام مەسروور بارزانى ، وەک هەمیشە بە سیاسەت ولۆژیکى ئاشتیخوازانە و وەک ناوبژیوانێک بە سەنگ و دانایی خۆى وەک چارەسەرێکە لە نێو رۆژهەڵاتێکى ناوەڕاستدا کە پڕە لە یارى وشەڕى جەمسەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان , بەڵام لە نێو هەموو ئەو ئاڵۆزیی وگرفتانەدا هێزێکى دیپلۆماسى بەلێهاتوویی و ئیرادە سەریهەڵداوە .
مەسروور بارزانى ،چ وەک سەرۆکوەزیرانى کوردستان و چ وەک کەسایەتییەکى بەهێزوبلیمەت ، شوێن دەستى دیارە لە سەر شانۆى سیاسى و دیپلۆماسى هەرێمى کوردستان و گەشتکردن و گفتوگۆ سەخت و هەستیارەکان وەک کارەکتەرێکى سەرەکى نەک تەنها لە ناو حکوومەتى کوردستان ، بەڵکو لە سەر ئاستى ناوچەیی و نیودەوڵەتیشدا جێگرکردووە , بۆ بارزانى لە جیاتى ڕووبەڕووبوونەوە ، گوێکگرتن و ڕێزگرتن لە یەکتر لە پێشینەى کارەکانیدایە ، لە نێو ئاڵۆزى و گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ، مەسروور بارزانى , هەمیشە وەک سیمبوڵى هیوا و سەقامگیرى بۆ کورد وەستاوە ، دیپلۆماتکارێک کە ئەگەرەکان لە گفتوگۆ و هاوکاریدا دەبینێت ، هەنگاو وکارەکانى تەنها چیرۆکێکى سەرکەوتن نییە ، بەڵکو وەبیرهێناوەى هێزى دیپلۆماسى راستەقینەیە ، سەرکردەیەک کە ڕێگایەک بەرەو داهاتوویەکى پێشکەش دەکات کە بەهاوکارى و لۆژیک و لە نێو رەوشە شڵەژاوە ئەمنى وسیاسییەکەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ، کە زۆرجار دڵسۆزییەکان دەگۆڕدرێن بۆ بەرژوەندییەکان بەریەک دەکەون ، مەسروور بارزانى نەک هەر وەک سەرکردەیەکى بلیمەت بەڵکو وەک دیپلۆماتکارێکى لێهاتوو سەرکەوتووانە مامەڵە دەکات بۆ پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکان و سوودوەرگرتن لە هەلومەرجەکان لە پێناو بەدیهێنانى خەون و هیوا و ئاواتە لەمێژینەکانى کوردوکوردستان
راستە مێژوویی کورد زۆرجار بە ململانێ و دووبەرەکى ناخۆیی زیانى زۆرى بەرکەوتووە ، بەڵام بارزانى بە سەرکردایەتیی ژیرانە و بە وردبینى و پشوودرێژییەوە توانیوێتى نێوماڵى کوردستانى ڕێکبخات و لە ژێر توانا و سەرکردایەتیی و لێهاتوویی خۆیدا تواتیوێتى ئەم ناتەباییە بگۆڕێت بۆ هێز ، چونکە مەسروور بارزانى ، ئامرازێکى بەهێزى گۆڕانکار و پێشکەوتنە ،هەڵگرى هیوایە لە ناوچەیەکى ئاڵۆز کە وەک زەروورە پێوستى پێ هەیە ، بارزانى هەمیشە بەدیدگاى پێکەوەژیانى ئاشتیانە لە ناوچەکەدا نوێنەرایەتى کورد لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات ، کاروهەنگاوەکانى گرنگیدانە بەسەقامگیرى ئەمنى وئابوورى بۆ گەل و نیشتمانەکەى ، بەهێزکردنى سەنگ و پێگەى قەوارەى هەرێمى کوردستان ،لەرووى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى کوردستان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هەموو جیهان ، ئەوەش دەرخەرى ئەو راستییەیە مەسروور بارزانى، چ وەک سەرۆکى حکوومەتى کوردستان و چ وەک کەسایەتییەکى دیارو بەهێز جێگەى خۆى وەک ئەکتەرە سیاسییە کاریگەرە متمانەپێکراوەکانى ئەمڕۆى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست چەسپاندووە و وەک پارێزەرى سەقامگیرى و کوردستانێکى بەهێزتروخۆڕاگرتر و گەشەسەندووتر

