ئەمڕۆ شەممە، 9-5-2026، یەکەم گەشتی ئاسمانی لە شاری مەشهەدی ئێرانەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی 59 ڕۆژ گەشتەکانی نێوان ئەو دوو شارە ڕاگیرابوون.
دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانە لە ڕێگەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی “میعراج”ەوە بووە، کە دوای زنجیرەیەک ڕێککەوتنی نێوان ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران و وەزارەتی گواستنەوەی عێراق هاتە ئاراوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەم هەنگاوە سەرەتایەکە بۆ پلانێکی گشتگیر بە مەبەستی دووبارە بنیاتنانەوەی تۆڕی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا. هەروەها بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشتەکانی هەردوو کۆمپانیای “ئێران ئێر” و “قیشم ئێر” بۆ شاری نەجەف دەست پێ بکەنەوە.

