zagros news agency

نەوت و کانزاکانی هەولێر خشتەی وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی ڕاگەیاند

 

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە فۆرمی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان پڕکردووەتەوە (مادەی ١٤٠ و هاوسەرگیریی نوێ) و ڕایدەگەیێنێت، لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنەوەی کارتەکان دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، پرۆسەی دابەشکردنی کارتەکان لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٠-٥-٢٠٢٦ دەستپێدەکات و بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵخی، دابەشکردنەکە بەپێی پیت و بنکەکانی خۆراک دەبێت.

بۆ هاووڵاتیانی مادەی ١٤٠:
تەنیا ئەو هاووڵاتیانەی ناوی سەرۆک خێزانەکانیان بەم پیتانە دەستپێدەکات، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن:
(أ – ب – پ – ت – ث – ج – چ – ذ – د – خ – ح – ر – ز – ژ – س – ش – ص).
تێبینی: پێویستە هاووڵاتی فۆرمی خۆراکی ڕەسەن (اصلی) و فۆتۆکۆپیی لەگەڵ خۆی ببات.

بۆ ئەو کەسانەی هاوسەرگیرییان کردووە (جیاکردنەوەی فۆرم):
تەنیا ئەو هاووڵاتیانەی ناویان لەم بنکانەی خوارەوە هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن:
بنکەکانی (201، 202، 203، 204، 205، 206، 207).

پێداویستییەکان بۆ هاوسەرگیریی نوێ:
١- فۆرمی خۆراکی ڕەسەن (اصلی) و فۆتۆکۆپیی ماڵی باوکی.
٢- فۆتۆکۆپیی کارتی نیشتمانیی خۆی.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر جەخت دەکاتەوە، هەر هاووڵاتییەک ناوی لەو پیتانەدا نەبێت یان لەو بنکانە نەبێت کە دیاریکراون، سەردانیان نەکات چونکە کارتەکەی پێنادرێتەوە، و لە ڕۆژانی داهاتوودا بەپێی خشتەی نوێ ناوی پیت و بنکەکانی دیکە ڕادەگەیێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆران… تانکەرێکی گواستنەوەی نەوتی سپی مالان سوتا

دڵشاد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان دەکات

یاسین

لیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

سەڵاح