zagros news agency

مۆرینیۆ؛من قسەم لەگەڵ یانەیەک نەکردوە

لەگۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ئاماژەی بەو دەنگۆیانە کرد،کە باسی نێوانی ئەو و ڕیاڵ مەدرید دەکەن،ڕاهێنەرەکەی بێنفیکا بەڕاشکاوانە ئاشکرای کرد قسەم لەگەڵ کەس نەکردوە و لەگەڵ هیچ کەسێک دانەنیشتووە جا چ سەرۆک یانە یان بەڕێوبەری وەرزشی تیپێک.

مۆرینیۆ زیاتر دوا و وتی؛ من ئێستە پەیوەستم بە بێنفیکاوە و تەنها سەرنجم لەسەر ئێرەیە،من تاکو کۆتایی وەرزەکە ناچمە هیچ ژوورێکی گفتوگۆوە،بەڵام لەدوای 17ی ئایار قسە لەگەڵ هەموو ئەوانە دەکەم تەمای بۆندیان هەیە.

شایەنی باسە ئەم قسانەی جۆزێ نابنە لادەری ئەو دەنگۆیانەی باسی چوونی دەکەن بۆ ڕیاڵ مەدرید،بەگوێرەی زانیاریەکان بێت خۆرخێ مێندێشی بەڕێوبەری کارەکانی بابەتەکە دەباتە پێش و گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

موسیالا پێشهاتەکانی باری جەستەیی ئاشکرا دەکات

یاسین

پێکانەکان ڕێگری لە بەردەوامبوونی کارڤاخال دەکەن

ahamd.luqman

جامی فەرەنسا.. پاریس سانجێرمان شکستی بە لیۆن هێناو نازناوەکەی بردەوە

یاسین