zagros news agency

سەرۆک‌وەزیرانی قەتەر: دەبێت هەموو لایەنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ هەوڵ بدەن

 

سەرۆک‌وەزیرانی قەتەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربارەی دۆخی ناوچەکە و نێوەندگیریی پاکستانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، گفتوگۆی کرد.
لە بەیاننامەی حکوومەتی قەتەردا هاتووە، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی، سەرۆک‌وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، لە دیداری مارکۆ ڕووبیۆ لە میامی داوای کرد هەموو لایەنەکان بایەخ بە هەوڵە نێوەندگیرییەکان بدەن و لە ڕێگەی ئاشتییانەوە چارەسەری ڕەگ و ڕیشەی قەیرانەکان بکەن. بە گوێرەی بەیاننامەکە، قەتەر خوازیاری ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدایە.
چەند سەعاتێک دوای دیدارەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەرۆک‌وەزیرانی قەتەر بە تەلەفۆن لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، قسەی کرد.
ئاژانسی دەوڵەتی “ئێرنا” نووسیویەتی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکان گفتوگۆ کراوە، بەڵام وردەکاریی زیاتری بڵاو نەکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

سەڵاح

ئەمرۆ دادگایی کردنی ئەڵمانیا دەستپێدەکات لەسەر ئاسانکاری کردن بۆ کۆمەڵکوژییەکانی غەززە

یاسین

رۆژنامەی عه‌ره‌بی جه‌ديد: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەست پێدەكاتەوە

سەڵاح