لەگەڵ دەستپێکردنی مامەڵەکان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، بازاڕی کانزا گرانبەهاکان و بە تایبەت زیو، نرخەکان لە بۆرسە جیهانییەکاندا بە جێگیری ماونەتەوە.
بەپێی دواین داتاکانی بازاڕ لە دوای چەند کاتژمێرێک لە کردنەوەی بۆرسەکان، نرخی هەر کیلۆگرامێک زیو گەیشتووەتە 2,584.89 دۆلار، هەروەها نرخی هەر ئۆنسەیەک بە 80.4 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 2.58 دۆلار وەستاوە.
شارەزایانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئاستەی نرخەکانی زیو پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە سەقامگیریی دۆخی سیاسی و کەمبوونەوەی گرژییە سەربازییەکانەوە هەیە.
هەروەها دابەزینی نرخی نەوت و بەهای دۆلار هۆکارێکی سەرەکین کە وایان کردووە وەبەرهێنەران زیاتر متمانە بە کانزا گرانبەهاکان بکەن و وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان لە بازاڕەکاندا پەنای بۆ ببەن.

