zagros news agency

سبەی ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکە و نمەباران هەیە

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، سبەی سێشەممە 12/5/2026 لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی بارستەهەوای گەرمی باشووری ناوچەکە، پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و لەگەڵ بوونی ناجێگیریەکی لاواز لەبەرگەهەوادا و ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆرێ بۆ نیمچەهەور و لە کاتەکانی بەیانییەوە بۆ ئێوارە لە کات و شوێنی جیاجیادا ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکەی وشک و نمەباران دەبێت.

گوتیشی، لە هەندێ شوێنیشدا بەتایبەت لە سنووری ناوچە شاخاوییەکان رێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت لەنێوان 1 – 3 ملم، خێرایی با مامناوەند دەبێت 15-25 کم/ک ئاراستەی با باشوور و باشوری رۆژهەڵات دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی 10 گەیشت

یاسین

قادر حه‌سه‌ن بۆ زاگرۆس: بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چونی  چه‌مچه‌ماڵ ده‌ری خست ژیان و سەلامەتیی هەر تاکێکی ئەم نیشتمانە لە سەرووی هەموو ئەولەویەتێکەوەیە

سەڵاح

قەتەر ٨٧ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەداتە سووریا

سەڵاح