zagros news agency

پەیامى نێچيرڤان بارزانى لە ساڵيادى شەهیدبوونی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

ئەمڕۆ به‌ ڕێزه‌وه‌ يادى کچە تێکۆشەری کورد شه‌هيد (لەیلا قاسم) و هاوڕێکانی ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ به‌رله‌ (٥٢) ساڵ لەپێناو ئازاديی و سەرفرازيى کوردستاندا ڕووبەڕووی سێدارە بوونەوە و شه‌هيد كران.

لەیلا قاسم، تەنها سیمبۆلێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو مەشخەڵی هۆشیاری و پێشەنگیی ئافره‌تانی کوردستان بوو لە خەبات و قوربانیداندا. ئەو بە خۆڕاگریی بێوێنەی لە زیندان و لەبەردەم پەتی سێدارەدا، سەلماندی کە ژنى کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە و ئامادەیە لەپێناو ئازادی و شكۆى گەلەکەیدا، گیانی بکاته‌ قوربانى.

خەباتی لەیلا قاسم كه‌ بووە نموونەی شکۆ و بڕوابەخۆبوون بۆ هەمووژ نەوەکانی دوای خۆی، هه‌ر لە شاری خانەقینەوە تا زانکۆی بەغدا و تا دوا چرکەی ژیانی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا، وەک وانەیەکی خۆنه‌ويستى و خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری بۆ هەمیشە لە ویژدانی کورد و كوردستانیياندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

لەم یادە به‌ئازاره‌دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/5/12

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی شەست و چوار ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

سەڵاح

ئەمەریکا پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی زیرەکی دەستکرد ڕاگەیاند کە 100 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

یاسین

هەڵاوسانی ساڵانەی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا گەیشتە ٦٠٪

یاسین