بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 12-05-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران و هەورە بروسکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکاندا؛ هەروەها تۆزێکی سووک لە کەشدا دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری هەرێم، پاشان ئاسمان لە شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و خێرایی با لە نێوان (10-20) کم/ک دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە کەشی سبەی چوارشەممە 13-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باکووری هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورە بروسکە. هاوتەریب لەگەڵ ئەمە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و گەرمیان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە. پلەکانی گەرما بە (1 بۆ 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە و خێرایی با هەندێک جار چالاک دەبێت بۆ 20 کم/ک.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 32 سبەی 30
سلێمانی ئەمڕۆ 30 سبەی 28
دهۆک ئەمڕۆ 32 سبەی 30
هەڵەبجە ئەمڕۆ 33 سبەی 30
گەرمیان ئەمڕۆ 37 سبەی 33
زاخۆ ئەمڕۆ 32 سبەی 30
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 33 سبەی 31
سۆران ئەمڕۆ 28 سبەی 27
پیرمام ئەمڕۆ 27 سبەی 26
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 19 سبەی 18

