zagros news agency

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە پێکدادانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا ٣٧٢ کەسی مەدەنی کوژراون

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە ڕای گەیاند لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئەفغانستان و پاکستان، لانیکەم ٣٧٢ کەسی مەدەنیی ئەفغانستانی کوژراون. زیاتر لە نیوەی ئەم قوربانییانە لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندێکی چارەسەری ئاڵوودەبوون لە کابول گیانیان لەدەست دا.
ئیسلام‌ئاباد حکوومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان تۆمەتبار دەکات پەنای بۆ ئەو چەکدارانە کردووەتەوە لە پشت هێرشەکانی پاکستانەوەن، بەتایبەت گرووپی “تەحریکی تاڵیبانی پاکستان”. بەرپرسانی ئەفغانستانی ئەم تۆمەتە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن پاکستان پشتگیریی گرووپە نەیارەکان دەکات و ڕێز لە سەروەریی خاکی ئەفغانستان ناگرێت.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی ئەفغانستان ڕای گەیاند لە نێوان ١ی کانوونی دووەم تا ٣١ی ئازاری ٢٠٢٦، کوژرانی ٣٧٢ کەسی مەدەنی و برینداربوونی ٣٩٧ کەسی دیکەیان لە ئەنجامی توندوتیژییە چەکدارییە سنوورییەکانی نێوان هێزە تەناهییەکانی ئەفغانستان و سوپای پاکستان تۆمار کردووە. ئیسلام‌ئاباد لە وەڵامێکی نووسراودا گوتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٣٠ کەسی مەدەنی و هێزی تەناهیی پاکستانی کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ به‌غدا

سەڵاح

بەڕێوەبەری سی ئای ئەی سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

سەڵاح

کاروان ستونی: چاوەڕێدەکەین تا ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشکی ناوی حاجیان بکرێت

سەڵاح