بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان/ وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە .
ئەمەش دەقەکەیەتی ..
لەچوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەمەبەستی ڕێکخستنەوەو یەکخستنی بانکە حکومیەکان کەماوەی چەند مانگێکە دەستی پێکردووە ، بڕیاری یەکگرتنی بانکی حەمرین لەگەڵ بانکی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر دەرچووە و لەمەودوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسڵاوە.
لەو چوارچێوەیەشدا ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە لەماوەی ڕابردوودا مووچەکانیان لە بانکی حەمرین وەرگرتووە، لەم مانگەوە مووچەکانیان دەگوازرێتەوە سەر بانکی بنەسڵاوە و دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نیسان سەردانی بانکی بنەسڵاوە بکەن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٢ ی ئایاری ٢٠٢٦

