zagros news agency

خەلیل حەیە بوو بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس

 

بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی خۆی ناساند، کە باڵاترین پلەی ناو ئەو پێکهاتە فەلەستینییەیە. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، خەلیل حەیە دەبێتە جێگرەوەی یەحیا سنوەر، کە ساڵی ٢٠٢٤ لە شەڕەکانی غەززەدا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل کوژرا.
حەیە ئێستا لە دەرەوەی وڵات دەژی و یەکێکە لە دانوستانکارە سەرەکییەکانی حەماس بۆ گەیشتن بە ئاگربەست؛ ناوبراو پێشتریش بەرپرسی حەماس بوو لە غەززە. دوای کوژرانی یەحیا سنوەر و ئیسماعیل هەنییە، خەلیل حەیە وەک یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی سەرکردایەتیی حەماس دەرکەوت.
بەرپرسانی ئیسرائیل بە ڕۆیتەرزیان گوتووە، حەیە ساڵی ٢٠٢٥ لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحەی پایتەختی قەتەر کرابووە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەک لەسەر چواری عێراقی کێشەی شوێنی نێشتەجێ‌بوونیان هەیە

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێدەگات

یاسین

وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت 13 چەکداری پەکەکە لەهەرێمی کوردستان کوژران

سەڵاح