zagros news agency

وەزارەتی وزەی ئەمریکا: گەرووی هورمز تا کۆتایی ئەم مانگە بە داخراوی دەمێنێتەوە


وەزارەتی وزەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە، 12-5-2026، ڕایگەیاند، پێدەچێت تا کۆتایی مانگی ئایار گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتییەکاندا بە داخراوی بمێنێتەوە.

​بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە، گەشتی کەشتییەکان بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستپێبکاتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: “پێشبینی دەکەین لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا، بارودۆخی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش هەڵگیرسانی جەنگ.”

​ڕێکارە سەربازییەکانی ئەمریکا
​لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ئاشکرای کرد، لە دوای سەپاندنی گەمارۆکان بەسەر ئێراندا، چەندین ڕێکاری توندیان گرتووەتە بەر، لەوانە،
​گۆڕینی ڕێڕەوی 65 کەشتیی بازرگانی بۆ دوورکەوتنەوە لە ناوچە مەترسیدارەکان.
​ ڕاگرتن و پەکخستنی 4 کەشتی کە پابەندی ڕێکارە دیاریکراوەکان نەبوون.

​ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە سوپای پاسدارانی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند، سنووری ناوچەی گەرووی هورمزیان فراوانتر کردووە بە شێوەیەک کە کەناراو و دوورگە نوێیەکانی ئێران بگرێتەوە.
​ داخستنی گەرووی هورمز و گەمارۆ دەریاییەکان، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی وزە و هێڵە بازرگانییەکانی جیهان دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەکی ئێرانی: بەهەوڵی دیپلۆماسی هێرسی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دوخراوە

سەڵاح

لێزمە باران دەست پێدەکات

یاسین

زۆی سالدانا دەبێتە پڕداهاتترین خانمە ئەکتەر لە مێژوودا

ART