zagros news agency

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی بڵاوکردەوە؛ دەنگ لەسەر حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەدرێت

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی بڵاوکردەوە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە، پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی کۆببێتەوە.

بەگوێرەی کارنامەی بڵاوکراوەی پەرلەمان، کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەوالی زاگرۆس کەوتووە، دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کارنامەی وزاری و دەنگدان لەسەر کاندیدانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی.

کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا گفتوگۆیەکی چڕ لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەبووە بۆ تێپەڕاندنی کابینە وەزارییەکە و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان.

بڕیارە دانیشتنەکە سبەی پێنجشەممە لە تەلاری پەرلەمان لە بەغدا بەڕێوەبچێت و تێیدا چارەنووسی حکومەتی نوێی عێراق یەکلایی بکرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە

یاسین

هاڤین ئەحمەد : ئەرکێ مە هەمیانە کار ژبو سەرئێخستنا لیستا 190 یا پارتی بکەین

یاسین