ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات سبه‌ی به‌شێوه‌ی 50+1 ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق ده‌درێت واته له كۆی 23 وه‌زاره‌ت 15 وه‌زاره‌ت ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
جوتیار سندی، بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، گوتی: سبه‌ی كاتژمێر 4 دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كه پێشبینی ده‌كرێت هه‌موو وه‌زاره‌كان ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت واته هه‌ر 23 وه‌زاره‌ته‌كه به‌ڵكو 15 وه‌زاره‌ت كه رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت كه ده‌كاته 50+1ی كابنیه‌ی حكوومه‌ت.
راشیگه‌یاند: وه‌زیری دارایی نویی داده‌نرێت و پارتی له‌كۆی 4 وه‌زاره‌تی كورد 2 وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێكیان سیادییه و ئه‌وی دیكه‌ش به‌سیادی حسابه كه ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنه جیاله‌وه‌ش وه‌زاره‌ته‌ێك ده‌رێته پێكهاته‌كان كه پیشبینی ده‌كرێت فراكسیۆنی سۆیانا ئه‌و وه‌زاره‌ته ببات.

