zagros news agency

کەشناسی: شەپۆلێکی تاوە باران و هەورە بروسکە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-05-2026، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت؛ هاوزەمان تۆزێکی سووک لە کەشدا دەبێت کە کاریگەرییەکەی لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم کەمێک زیاتر دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک نزمتر دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک و مەودای بینین لە نێوان (6-8) کم دەبێت.

​هاوتەریب لەگەڵ ئەمە کەشی سبەی هەینی 15-05-2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران نمە باران دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین زیاد دەکات بۆ زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە.

هاوکات ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ و خۆڵباران هەیە بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان. پلەکانی گەرما (1 بۆ 2) پلەی دیکە نزم دەبنەوە و خێرایی با لە هەندێک کاتدا بۆ سەرووی 30 کم/ک چالاک دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 31 سبەی 29
سلێمانی ئەمڕۆ 28 سبەی 27
دهۆک ئەمڕۆ 28 سبەی 26
هەڵەبجە ئەمڕۆ 30 سبەی 29
گەرمیان ئەمڕۆ 36 سبەی 34
زاخۆ ئەمڕۆ 30 سبەی 37
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 30 سبەی 29
سۆران ئەمڕۆ 28 سبەی 25
پیرمام ئەمڕۆ 24 سبەی 22
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 18 سبەی 15

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر.. یەکەمین کۆنفرانسی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

سەڵاح

نوێنەری نوێی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دیاری کرا

سەڵاح

سۆران خەلەف : پارتی واتە ئاوەدانی و ئارامی

گوران