zagros news agency

چین : کۆتایی هێنان بە گرژییەکان لە بەرژەوەندی هەموو لایەنێکە

چین ڕۆژی هەینی بانگەوازی کرد بۆ وەستاندنی تەواو و هەمیشەیی ئاگری جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کردنەوەی دووبارەی دەریای هورموز «بە زووترین کات».

وەزارەتی دەرەوەی چین لە ڕاگەیەنراوێکدا وتی، چارەسەرکردنی خێرای قەیرانی نێوان تاران و واشنتن، سوودی بۆ ئەمریکا و ئێران و وڵاتانی ناوچەکە دەبێت. هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی کردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی دەریایی بە زووترین کات، وەک وەڵامدانەوەی بانگەوازەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

وەزارەتی دەرەوەی چین هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆکی چین  و سەرۆکی ئەمریکا،  لەسەر دیدگایەکی نوێ ڕێککەوتوون بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی ستراتیژیی بەرچاو و جێگیر لەنێوان هەردوو وڵات، بۆ ئەوەی ئاراستەی ستراتیژی بۆ پەیوەندییەکانیان لە ساڵانی داهاتوودا دابین بکرێت و هاوکاری بۆ گەشەی بەردەوامی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا بکات.

سەبارەت بە هەڵوێستی چین لە ئاست ئێران، وەزارەتی دەرەوە دووبارە پشتڕاستی کردەوە کە “هەڵوێستی بەیجینگ زۆر ڕوونە”، و ئاماژەی بەوە دا کە ملمڵانێکە زیانێکی گەورەی بە خەڵکی ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە گەیاندووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بەردەوامبوونی فراوانبوونی ناكۆكییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووری جیهانی، زنجیرەی دابینکردن، سیستەمی بازرگانی نێودەوڵەتی و جێگیری دابینکردنی وزەی جیهانی هەبووە، کە زیانی بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەیاندووە.

وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە “بەردەوامبوونی ئەم ملمڵانێ هیچ سوودێکی نییە”، و ئاماژەی بەوە دا کە چارەسەرکردنی زووەوەی دۆخەکە بە قازانجی ئەمریکا و ئێران و هەروەها وڵاتانی ناوچەکە و جیهانە.

چین هەروەها پێشوازی لە ڕێککەوتنی دواهەم بۆ وەستاندنی ئاگری جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران و هەوڵە دیپلۆماسییەکان کرد، کە ئامانجیان دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن خۆت لە ئاوەڵەی مەیموون دەپارێزی

یاسین

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت و کونسوڵی گشتیی ئیتالیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

یاسین