zagros news agency

لە گوندێکی خۆرهەڵاتی کوردستان بە چەکی ئار.‌پی‌جی هێرش کرایە سەر کۆڵبەران

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، هێزەکانی ئێران لە نزیک گوندی ”تاژاندەرە”ی “شنۆ” هێرشیان کردووەتە سەری یەکێک لەو ماڵانەی کۆڵبەران بۆ پشوودانی خۆیان بەکرێیان دەگرن.

هەنگاو ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەرێک تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ئێران و کۆڵبەران ڕووی داوە و دوو پاسدار بریندار بوون. هەروەها ماڵی کۆڵبەرەکان دراوەتە بەر چەکی ئاڕپی‌جی و بەتەواوی وێران بووە.

ناوی کۆڵبەرە کوژراوەکە ڕامین شکاک و خەڵکی شاری سەڵماسە. ژمارەیەک کۆڵبەریش بریندار بوون، یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هاوکات ژمارەیەک ئەسپ و هێستری ئەم کۆڵبەرانە کوژراون و بریندار کراون.

سەرچاوەکانی سەر به کۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا زانیارییەکیان لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مالیزیا: کەشتییەکانمان ڕێگەیان پێدرا لە گەرووی هورمز تێپەڕبن

سەڵاح

کیانو ڕیڤز بەهۆی پشتگیریکردنی دەرهێنەرێکی تۆمەتبار ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە

ART

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح