بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە یادی ٦٤ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە مامۆستایان دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان هەمیشە پێشەنگی خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی بوون.
دەقی پەیامەكەی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی:
لە یادی (٦٤)ـەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئەم یادە لە سكرتێر و سكرتایەتی یەكێتیی مامۆستایان و تەواوی مامۆستایانی كوردستان دەكەم کە لە خزمەتی پەروەردە كردنی نەوەكانمانن و، هەردەم چرای پێگەیاندنی مرۆڤی هۆشیار و نەتەوەپەروەر و وڵاتپارێزن.
ئەم ڕۆژە یادی بۆنەیەکی پیرۆزە لە مێژووی گەلەکەماندا و مامۆستایان هەموو كات پێشەنگی پەروەردە بوون، لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی گەلەكەماندا و، ڕۆڵێكی گەورە و کاریگەریان گێڕاوە، یەكێتیی مامۆستایانیش هەردەم سایە و چەتری كۆكردنەوەی مامۆستایان بووە و، سەنگەری داكۆكی كردن لە ئەرك و ماف و خواستی ئەوان بووە. هیوادارم ئەم یادە پیرۆزە هاندەری بەخشش و زیاتر بەرەو پێش بردنی پەروەردە و پێگەیاندن بێت لە كوردستاندا.
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

