zagros news agency

ئەڵۆنسۆ دەگەڕێتەوە ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ یانەیەکی پرێمەرلیگ

چەند ڕۆژێکە دەنگۆی گەڕانەوەی چابی ئەڵۆنسۆ بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی بۆتە باسێکی گەرمی میدیاکان و بەقسەی فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووش بێت گفتوگۆ لەنێوان چێڵسی و ڕاهێنەرەکە کراوە و لەسەر هەموو شتێک ڕێککەوتوون تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە بۆ گرێبەستەکە.

بەپێی زانیاریەکان بێت ئەڵۆنسۆ هەموو شتێکی کۆتایی پێهێناوە و دەیەوێت لەدەروازەی بلوزەوە بگەڕێتەوە کار کردن،کە لە زستانی ئەمساڵەوە لە ڕیاڵ مەدرید بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی دوای شکستی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا پۆستەکەی لەدەستدا و دوورخرایەوە.

شایەنی باسە ئەم وەرزە چێڵسی لەحاڵێکی زۆر خراپە و یانەکە لەوپەڕی بێ ئەمەلی و زەحمەتی خۆی دەبینێتەوە،دەیەوێت بەهێنانی ئەڵۆنسۆ وەرزی داهاتوو بگەڕێنەوە ڕکابەریەکان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نەسڕ چاوی لە ئەستێرەیەکی میلانە

یاسین

ئۆلمۆ لەسەر نیکۆ ویلیامز قسەی کرد

یاسین

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین