zagros news agency

بە درۆن هێرش کرایە سەر وێستگەی ناوکی لە ئەبووزەبی

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەبووزەبی ڕایگەیاند، بەهۆی بە ئامانجگرتنی مۆلیدەیەکی کارەبا لە دەرەوەی سنووری ناوخۆیی وێستگەی ناوکیی “براکە” لە ناوچەی زەفرە لە ڕێگەی درۆنێکەوە، ئاگرکەوتنەوە ڕووی دا.
ئەم ناوەندە جەختی کردەوە لەو ڕووداوەدا هیچ بریندارێک تۆمار نەکراوە و هیچ کاریگەرییەکیشی لەسەر ئاستەکانی سەلامەتیی تیشکدەرەوە و تیشکدان نەبووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هەموو ڕێکارە پێشوەختەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە گیرانە بەر. هەروەها دەستەی فیدراڵیی ڕێکخستنی ناوکیی ئیمارات پشتڕاستی کردەوە ئاگرکەوتنەوەکە کاریگەریی لەسەر سەلامەتیی وێستگەکە یان ئامادەیی سیستمە سەرەکییەکانی نەبووە.
لەم بارەیەوە، ئەو دامەزراوەیە گوتی هەموو یەکەکانی وێستگەکە لە دۆخی ئاساییدا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان و داوای لە هاووڵاتییان کرد پڕوپاگەندە بڵاو نەکەنەوە و زانیارییەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکان وەربگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی” حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه‌ له‌دابین كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران”

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە

یاسین