zagros news agency

پارێزگاری نەجەف گەیشتە هەولێر و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکرێن

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی باڵای پارێزگای نەجەف بە سەرۆکایەتی پارێزگار گەیشتە هەولێر و لەلایەن بەرپرسانی حکومیی پایتەختەوە پێشوازییان لێکرا، ئامانجی سەردانەکەش پەرەپێدانی هەماهەنگیی کارگێڕی و خزمەتگوزارییە لەنێوان هەردوو پارێزگاکەدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ 17ـی ئایاری 2026، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە هاوڕێیەتی دکتۆر عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، پێشوازییان لە یوسف گناوی، پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێر، لە دیدارێکدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی شارستانی کراوە. هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان شارە عێراقییەکان کردەوە بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییەکان.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییە ئیداری و کارگێڕییەکانی نێوان هەولێر و نەجەف، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و بەرەوپێشبردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەردوو شارەکەدا.

بڕیارە لە ماوەی مانەوەیاندا، پارێزگاری نەجەف و شاندە یاوەرەکەی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی تر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ساز بکەن، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە جێبایەخەکانی نێوان هەردوولا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیاما سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ ھاڤینێ

دڵشاد

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ڕۆژنامه‌نووس دیار کورده‌ ده‌کات

سەڵاح

ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیی لە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووريی فیدراڵ و هەرێم دەکات

یاسین