zagros news agency

کەشناسی: شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 19-05-2026، ئاسمان لە نێوان ساماڵ، پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ناجێگیرییەک لە کەشوهەوادا دروست دەبێت؛ بەو هۆیەوە پێشبینی گەواڵە باران، تاوە باران و لێزمەبارانی کورتخایەن لەگەڵ هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکان دەکرێت. هاوزەمان خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 20-30 کم/ک و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ بەتایبەت لە کەرکووک، گەرمیان و دەشتاییەکانی باشووری هەولێر، بەمەش مەودای بینین بۆ کەمتر لە 6-8 کم کەم دەبێتەوە.

کەشی سبەی چوارشەممە 20-05-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبن و لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری کەمێک باران و هەورە تریشقە لەسەر لووتکەی چیاکان هەیە. پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە کەمێک بەرز دەبنەوە و لە هەندێک شوێنی دیکەش کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-10) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 28 سبەی 27
سلێمانی ئەمڕۆ 26 سبەی 27
دهۆک ئەمڕۆ 26 سبەی 26
هەڵەبجە ئەمڕۆ 29 سبەی 29
گەرمیان ئەمڕۆ 31 سبەی 31
زاخۆ ئەمڕۆ 26 سبەی 26
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 29 سبەی 29
سۆران ئەمڕۆ 19 سبەی 18
پیرمام ئەمڕۆ 24 سبەی 24
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 13 سبەی 14

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە پلەکانی گەرما بو دوو پلە بەرزدەبنەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: 101 هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەژین

سەڵاح