zagros news agency

لیستی فەرمی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی هەڵبژاردەی پورتوگال بڵاوکرایەوە

هەڵبژاردەی پورتوگال کۆتا لیستی یاریزانە بانگهێش کراوەکانی بۆ مۆندیال بڵاوکردەوە
لەسەر ڕاسپاردەی ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا کرا بۆ بەشداری کردنیان لە گەورەترین ئاڵەنگاری هەڵبژاردەکە لەم ساڵدا.

پورتوگال لە گرووپی یانزەیەمی مۆندیالەکەیە و هاوشانی کۆنگۆ و ئۆزبەکستان و کۆڵۆمبیا شەڕی دەرچوون دەکات لەم قۆناغە،کە ئەم مۆندیال دەبێتە دواین مۆندیالی باشترین یاریزانی مێژووی هەڵبژاردەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی پورتوگال؛

(دیێگۆ كۆستا،جۆسێ سا،روی سێلڤا،ریكاردۆ ڤیلهۆ،دیێگۆ دالۆت،ماتیۆس نونێس،نێڵسن سێمیدۆ،جواو كانسێلۆ،نونۆ مێندێش،گۆنچالۆ ئیناسییۆ،ریناتۆ ڤیێگا،روبن دیاس،تۆماس ئاراوخۆ،روبن نێڤێش،سامویێل كۆستا،جواو نێڤێش،ڤیتینیا،بڕونۆ فێرناندێش،بێرناردۆ سیلڤا،جواو فێلیکس،فرانسیسکۆ ترینکاو،فرانسیشکۆ،کۆنسێساو،پێدرۆنێتۆ،رافایێل لیاو،گۆنچالۆ گێدێش،گۆنچالۆ رامۆس،کریستیانۆ رۆناڵدۆ).

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی گەورەی ئیتاڵی هەوڵی گواستنەوەی کۆڤاسیچ دەدات

یاسین

ئەستێرەیەکی پێشووی ئیتاڵیا “ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە بۆ ئینتەرمیلان زۆر قورسە.”

یاسین

کاسادۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ دەکاتەوە

یاسین