zagros news agency

وەزارەتی دارایی عێراق خەرجکردنی مووچەی مانگی ٥ دەستپێکرد

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئایاری 2026 رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتەکە دەستی بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری 2026 کردووە و هەموو ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئەو مەبەستە کۆتاییان هاتووە.

 

وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان، فەرمانگەکان و حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکان دەکات، پابەندی رێکارەکانی پارەدارکردنی مانگانە بن و رەچاوی خشتەی پەسندکراوی مووچە بکەن، بۆ ئەوەی پرۆسەی خەرجکردنی مووچە بە شێوەیەکی رەوان و بێ گرفت بەڕێوەبچێت.

 

تاوەکو ئێستا دیار نییە پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێ یان نا.

 

رۆژی سێشەممە 19ی ئایاری 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، “چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێ.”

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دەڵێ، لیستەکە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان لەلایەن شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتەوە دەبرێتە بەغدا و رۆژی دواتر رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیژنەی وەزاریی چارەسەرکردنی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆبۆوه

یاسین

مالپەری Archive هاک کراوە تەواوی زانیاریەکان دزەی پێکراوە

سەڵاح

تەمویلی مووچەی مانگی تەمووز  خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

سەڵاح