zagros news agency

پێرێز هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی دەدات

دوای ڕۆیشتنی پێپ گواردیۆلا هاوکێشەکانی مانچێستەر سیتی دەگۆڕێت و مەحاڵێکیش بۆ ڕیاڵ مەدرید نزیک دەبێتەوە لە ڕاستی،کە ئەویش گواستنەوەی ڕۆدری هێرناندێزە لەم هاوینەدا و پێرێز دەیەوێت کڕینی یاریزانەکە بخاتە نێو پڕۆژە نوێیەکە و هێزی هێڵی ناوەندی مێرێنگی زیاتر بکات.

بەپێی زانیاریەکانی ئاس ئێستا پێرێز ناوی ڕۆدری خستۆتە پێشەوەی لیستی مێرکاتۆی هاوینە،دوای ڕۆیشتنی گواردیۆلاش کارەکە ئاسانتر دەبێت،کە لە ڕابردوودا ڕیاڵ مەدرید هەوڵی تەواوی داوە بۆ گواستنەوەی،لەگەڵ ئەوەشدا مان سیتی ئامادە نییە دەستبەرداری یاریزانەکە بێت بەهۆی ئەو گرینگیەی هەیەتی لەنێو پێکهاتی یانەکە و بەستەرێکی تایبەتە لەنێو یاریگادا بۆ هێڵەکان.

ڕیاڵ مەدرید بەنەمانی مۆدریچ و کڕۆس کەلێنبەرێکی گەورەی لەناوەندی یاریگادا بۆ دروست بووە،سەرەڕای هێنانی چەند یاریزانێک،بەڵام تاکو ئێستا هیچیان نەیانتوانیوە ئەو ڕەزامەندیە وەرگرن لەپڕکردنەوەی هێڵی ناوەڕاست.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد دەیەوێت پارێزگاری لە هاری ماگوایەر بکات

یاسین

ڕاهێنەری ئۆساسۆنا لەسەر یارییەکەی بەرشەلۆنە و ڤیاڕیال لێدوانیدا

یاسین

ڤینیسیۆس چۆن بە بەرهەمێکی بەنرخ بەسەر شۆکی باڵۆن دۆردا زاڵ بوو

یاسین